" ئۆردوغان دوژمنی ئازادی رۆژنامەنووسانە"

رێکخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێسنور رایدەگەیەنێت " ئۆردوغان دوژمنی ئازادی رۆژنامەگەریە".

رێکخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێسنور له‌ نوێترین راپۆرتیدا رایگه‌یاند، ئاشکرای دەکات له‌ دوای کوده‌تاکه‌ی 15ی ته‌موزه‌وه‌ له‌ تورکیا نزیکه‌ی 200 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیرکراون و 120 که‌ناڵی راگه‌یاندنیش داخراون.

رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئۆردوغان دوژمنی رۆژنامەنووسانەوە دەیەوێت هەموو رۆژنامەنووسان سەرکوت بکات تا گوێ رایەڵی بن.

رێکخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێسنور، که‌ رێکخراوێکی جیهانییه‌ و له‌ ساڵی 1985وه‌ دامه‌زراوه‌ بۆ به‌رگری له‌ رۆژنامه‌نووسان.
ئەو رێکخراوە ئۆردوغانی خستۆتە ریزی پادشای سعودیەو سەرۆک کۆریای باکور. 



PM:12:47:03/11/2016