ئەو تەقینەوەیەی بەیانی ئەمڕۆ ١١/٤ لەنێو شاری ئامەد روویدا، بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئامادی کردبووە ئامانج.
ئاژانسی ئاندۆڵی نزیک حکومەتی ئاکەپە بڵاویکردەوە ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ووروبه‌ری كاتژمێر 8:00 له نزیك بینایه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دیاربه‌كر كه هۆبه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هێزی چالاكی مه‌ده‌نیی تێدایه، روویداوه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، بەهۆی ئەو تەقینەوەیە شه‌ش كه‌س برینداربوون و ژماره‌یه كه بیناكانی ده‌وروبه‌ریش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ده‌ستبه‌جێ ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كانیان گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کەسێک کوژراوەو ٣٠ کەسی تر برینداربوون و پۆلیس دەستی بەتەقەکردن کردووە تا خەڵکەکە ناوچەکە چۆڵ بکات.