تەقینەوەكەی ئامەد هاوسەرۆكانی هەدەپەی كردبووە ئامانج

پەرلەمانتارێكی هەدەپە ئاشكرایدەكات هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی‌ داعش له‌ئامه‌د، ئه‌و بنكه‌یه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ كردووه‌ته‌ ئامانج كه‌ هاوسه‌رۆكانی‌ گشتی‌ هه‌ده‌په‌‌و ده‌ستگیركراوه‌كانی‌ تری‌ ئه‌و پارته‌ی‌ تێدا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو

لەمبارەیەوە زیا پیر، پەرلەمانتاری هەدەپە لە تویتەر بڵاویكردوەتەوە كە ئامانجی تەقینەوەكەی رۆژی هەینی شاری ئامادە بەرپرسانی پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) بووە.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كه‌ شه‌وی پێش ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مینه‌كانی‌ توركیا دژی‌ هه‌ده‌په‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا‌و دواتر ئازادكرابوو، ده‌ڵێت ئه‌وان له‌نێو ئه‌و بنكه‌یه‌ی‌ پۆلیسدا بوون كه‌ كرایه‌ ئامانجی‌ كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌.

هەروەها دەنوسێت "من‌و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌‌و نورسه‌ل ئایدۆغان‌و گولسه‌ر یلدرم، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ ماوه‌یه‌ك پێش ته‌قینه‌وه‌كه‌‌و دوای لێپرسینه‌وه‌ له‌و بنكه‌یه‌ ده‌ركرابووین"‌.

كاتژمێر 8ی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو ‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ به‌رده‌م بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی ره‌زیك (باغلار)ی شاری ئامه‌دی باكوری كوردستان روویدا، به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ توركیا نزیكه‌ی‌ هه‌شت كه‌س كوژران‌و 100ی‌ تر برینداربوون، شه‌وی‌ هه‌مان رۆژی‌ روداوه‌كه‌ش داعش به‌رپرسیارێتی‌ ئه‌نجامدانی‌ گرته‌ئه‌ستۆ.



PM:02:27:05/11/2016