نوسەرێکی گەورەی دنیا پەیامێک ئاڕاستەی هەوادارانی ترەمپ دەکات
تۆماس فریدمان نوسەر و ڕۆژنامەنووسی دیاری ئەمریکا پەیامێکی توند ئاڕاستەی هەوادارانی دۆناڵد ترەمپی کاندیدی دیموکراتەکان دەکات و دەڵێت " تره‌مپ ته‌نها سیاسیه‌ك نیه كه كه‌موكوڕی هه‌بێت، به‌ڵكو كه‌سێكی سهرڕاستیش نییه".
لەو وتارەیدا فریدمان جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەوادارانی ترەمپ ناخوێننەوە و دەڵێت " ده‌مه‌وێت بۆ ئه‌و كه‌سانه بنووسم كه كه‌مترین ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مه بخوێننه‌وه، ئه‌وانیش ده‌نگده‌ره‌كانی دۆناڵد تره‌مپن. كێ ده‌زانێ؟ له‌وانه‌یه به‌ختم ههبێتو هه‌ندێكیان ماسی بكڕن و له‌م رۆژنامهیهداپێچرابێتهوه كه ئه‌م ستونه‌ی تێدا نووسراوه‌و به ڕێكه‌وت بیخوێننه‌وه."
تۆماس فریدمان کە یەکێکە لە بەناوبانگترین ڕۆژنامەنووسەکانی جیهان، هەروەها دەنوسێت " به‌ڵێ هیلاری كلینتۆن سه‌ركرده‌یه‌كی بێ كه‌موكوڕی نیه‌و زۆر له سه‌ركرده‌كانیش وابوون. ئێمه ده‌زانین كه‌موكوڕیه‌كانی چین. ئه‌و له پاراستنی نهێنیدا لاوازه و هه‌ندێ جار ڕاستیه‌كان ده‌شارێته‌وه‌و ڕاوێژكاره‌كانی راستگۆ نین و هاوسه‌رێكی ناڕێكی هه‌یه كاتێك دێته‌سه‌ر ئافره‌ت و پاره په‌یدا كردن. به‌ڵام ئه‌و كه‌سێكی نه‌شیاو نیه و ئه‌مه‌ش ئه‌و جیاوازیه گرنگه‌یه كه ده‌بێ بیكه‌ین. ئه‌و كه‌سێكی ڕۆشنبیره‌و به‌دوای كه‌سی ڕاستگۆ و زیره‌كدا گه‌ڕاوه بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك و خۆ پاڵاوتنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی به جددی وه‌رگرتوه".
ئەو نوسەرە هەر لە وتارەکەیدا دەڵێت " ئه‌و زانكۆیه‌كی دامه‌زراندوه كه به‌وه تاوانباركراوه فێڵی له خوێندكاره‌كانی كردووه. ئه‌و به‌وه تاوانبار كراوه كه جیاوازی كردوه له نێوان كه‌مینه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز له‌و موڵكانه‌ی به كرێی ده‌دا و فێڵی له ژماره‌یه‌كی زۆر له فرۆشیاران كردوه، هه‌ر له فرۆشیاری پیانۆوه هه‌تا كۆمپانیا گه‌وره‌كانیش. ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه داهاتی ساڵانه‌ی ئاشكرا بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌وه ئاشكرا بكه‌ن كه ساڵانێكه باجی نه‌داوه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری فێڵبازدا ده‌ستی تێكه‌ڵ كردوه‌و ئه‌وه‌ش نادات به خێر و خێرات كه باسی ده‌كات".
فریدمان لە کۆتا دێڕی وتارەکەیدا نوسیویەتی " ئێمه هه‌رگیز ناتوانین وه‌ك وڵات مه‌زن بین به سه‌رۆكێكه‌وه كه خاوه‌نی ئه‌و به‌هایانه بێت وه‌ك تره‌مپ".
PM:02:34:08/11/2016