ڤیدیۆ...ئەستێرەكان بەم هۆكارە لە شۆكدان و ترس بەرۆکی گرتوون

دوای ئاشكرا كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە بەرامبەر هیلاری كلینتۆن، ئەستێرەكانی ئەمریكا توشی شۆك دەبن.

هونەرمەندان لەڕێی پەیامی تایبەتیانەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دڵتەنگی خۆیان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكە ڕاگەیاندووە و ترەمپیان بە كەسێكی نەشیاو بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا وەسف كردووە، دیارترین ئەو ئەستێرانەش بریتی بوون لەكریس ئیڤان، ئاریانا، گراندی ۆكیشا، هەروەها مادۆنا.

كاتی پێری جگە لە شۆكی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، دەنگدانی دایك و باوكی بە ترەمپ جارێكی دیكە توشی شۆكی كردووە بەو بڕیارەیان دڵتەنگ بووە، چونكە ئەو یەكێك بووە لە لایەنگرە سەرسەختەكانی هیلاری لە سەرەتای كەمپینەكەیەوە بە ماددی و مەعنەی و پشتگیری كردووە.

لەلایەكی دیكەوە بردنەوەی كاندیدی كۆمارییەكان، بیۆنسێ و جێنیفەر لوپێز و سەلما حایكی توشی ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر كردووە، ئەمەش بەهۆی ناڕونی سیاستەكانی دۆناڵد ترەمپەوە.

 چەند هونەردێكی دیكەش كە پێشتر پشتگیری كاندیدی دیموكراتەكانیان كردووە، بەهۆی شۆكی ئەنجامەكانەوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە و هیچ پەیامێكیان نەبووە.




PM:04:45:09/11/2016