"هاوسەری پێشووی د.ئاشتی هەورامی بۆ چەند رۆژێک دەستبەسەرە"

سەرۆکی دەستەی نەزاهەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" نارۆشنی هەیە لە بڵاوکردنەوەی کەیسی چراخان رەفیق، ئەو تۆمەتبارە هێشتا حوکمنەدراوە، بەڵکو دەستبەسەرە".

د. ئەحمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی نەزاهەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" ئەوەی دوێنێ لەگەڵ چراخان رەفیق لەلایەن دادگاوە ئەنجام دراوە لێکۆڵینەوەیەکی سەرەتاییە، وەک چۆن لە گەڵ هەر تۆمەتبارێک ئەنجا دەدرێت".

د.ئەحمەد ئەنوەر کە کەمتر بۆ میدیاکان لێدوان دەدات و ئەم لێدوانەشی تەنها بۆ رۆشنکردنەوەی دۆسیەکە بوو، وتی " لەسەر دۆسیەی فرۆشتنی چەکی بێ رەسید چراخان رەفیق تەکە کەس نییە بەو تۆمەتە دەستگیرکرابێت، بەڵکو دەستگیرکردنی بەرپرسی بانکی ناوەندی هەرێم و ژمارەیەک بەرپرسی تری ئەو بوارە هەر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیرکراون و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان کەسی تریش دەرچووە هەندێکیان گیراون و هەندێکیان هێشتا دەستی عەدالە بەدەستیان نەگەیشتووە".

ناوبراو وتیشی " ئەو مادەیەی ئەو تۆمەتبارەی پێ دەستگیرکراوە، بواری ئازادکردنی بە کەفەلەت تا رۆژی دادگایی کردن دەیگرێتەوە".
سەبارەت بەو دۆسیەکانی تر کە لەسەر ئەو تۆمەتبارە باس دەکرێت، سەرۆکی دەستەی نەزاهە وتی" هێشتا ئەو دۆسیانە کاری ماوەو دەستەکەمان و دادوەرەکان کاری تێدا دەکەن".

دوێنێ لیوا عەبدولخالق تەڵعەت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند "چراخان ڕه‌فیق هاوسه‌ری پێشووی ئاشتی هه‌ورامی ده‌ستگیركراوه‌و له‌ ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ره‌"، ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی  ئێن ئارتی جەختی لەوە کردەوە حوکمی چوار ساڵ زیندانی بەسەردا دراوە.




AM:10:38:10/11/2016