وێنە.. دەروون گێژەن کارێکی جیاواز دەکات.. واز لە شەقام دەهێنێت؟

 

دەروون گێژەن پێشکەشکاری دیار و ئەکتەر ئاشکرایکرد کە کارێکی نوێ دەکات و وەک دەرهێنەری بەرنامەی هەنگاوی یەکەم کە لەلایەن شاسوار عەبدولواحیدەوە پێشکەش دەکرێت دەستبەکار دەبێت.

لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دەروون گێژەن وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "بەرەو قۆناغی وێنەگرتنی بەرنامەی (ھەنگاوی یەکەم)وەک دەرھێنەری بەرنامەکە ھیوادارم بەرنامەیەکی باش بۆیەکەمجار لە کوردستان پێشکەش بکەین و شاسوار عبدولواحیدیش وەک پێشکەشکار و داوەری پرۆگرامەکە سەرکەوتوبێت لە بریارەکانیدا و ھۆکارێکبێت بۆ پێگەیاندنی ئەو بەشداربووەی چانسی یەکەمی دەبێت لەنێو زیاتر لە (٢٤٠٠ ) بەشداربوو کە بیرۆکەیان پێشکەش کردووە ".

زۆرێک لە هەوادارانی پرسیاری ئەوەیان لە دەروون کردووە لە فەیسبووک کە ئایا بەهۆی ئەم کارە نوێیەوە واز لە پێشکەشکردنی بەرنامەی شەقام دەهێنێت، بە گوێرەی بەدواداچوونێکی سپی دەرکەوتووە کە دەروون لە پێشکەشكردنی بەرنامەکەی بەردەوام دەبێت، بەڵام کاتی دەستپێکردنەوەی بەرنامەکەی دوادەخات.



PM:08:15:16/11/2016