زەوی دەدرێتە ئەو رۆژنامەنووسانەی سوودمەند نەبوون


بەپێی راگەیەنراوێكی سەندیكای رۆژنامەنوسان ئەو رۆژنامەنووسانەی تا ئێستا سوودمەند نەبوون.. لەرۆژی یەك شەممەی داهاتوەوە 20/11 سەردانی بارەگای لق بكەن..

وابڕیارە هەر رۆژنامەنووسێك لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی زەوی پێبدرێت (پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین) بەمەرجێك پێشتر سوودمەند نەبووبێت..
مەرجەكان
سەبارەت بە مەرجەكان نووسراوەكەی ئەنجومەنی سەندیكا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پێویستە رۆژنامەنووسەكە ئەندامی كارای سەندیكا بێت و ناسنامەی تازەكردبێتەوە بۆ ساڵی 2017 و فەرمانبەری حكومەت نەبێت و بەڵێننامەی دادنووس بهێنێت كە پێشتر سوودمەند نەبووە.
لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكەین بە وەرگرتنی داواكاری رۆژنامەنووسان (تەنها بۆ ماوەی مانگێك) بۆ وەرگرتنی زەوی بەو مەرجانەی كە بۆ ئەو مەبەستە دیاری كراون.



PM:03:35:17/11/2016