بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، لە ماوەی مانگی ئهیلوولى ئەمساڵدا، لە هەرێمی كوردستان 570 سكاڵا لە لایەن ژنانەوە دژی پیاوان تۆمار كراوە و زیاتری دەستدرێژی سێکسی پیاوان بۆ ژنان لە پارێزگای دهۆ بووە
ئهمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، ڕاپۆرتێكی بڵاو كردهوه ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە لە مانگی نۆی ئەمساڵدا حاڵەتی توندوتیژی سێکسی زیاد بووە كه 15 حاڵهت بووه.
بە گوێرەی ئەو ئامارە لە پارێزگای هەولێر، یەك حاڵەتی كوشتن و چوار سووتان و سێ خۆسوتان و 197 سكاڵا لە لایەن ژنانەوە دژی پیاوان تۆمار كراوە، هەروەها لە پارێزگەی دهۆك، سێ خۆكوشتن و یهك حاڵەتی سووتان و یهك حاڵەتی خۆسوتان و 173 سكاڵا لە لایەن ژنانەوە دژی پیاوان تۆمار كراوە و زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی سێكسیش تۆماركراوە كە شهش حاڵەت بووە، لە پارێزگەی سلێمانی دوو كوشتن و یهك خۆكوشتن و چوار سووتان و 55 سكاڵا تۆماركراوە، ههروهها سێ حاڵهتى دهستدرێژى سێكسیش تۆماركراوه.
هەروەها لە گەرمیان، یەك خۆكوشتن و 61 سكاڵا. له ڕاپهڕین یهك كوشتن و یهك سووتان و دوو خۆسووتان ههبووه، سێ حالًهتى توندوتیژى سێكیش تۆماركراوه، 27 سكاڵا و 3 حاڵهتى توندوتیژى سێكسى تۆماركراوه.
بە گوێرەی ئەو بەراوردەش لە شاری دهۆک زیاترین دەستدرێژی سێکسی ئەنجامدراوە بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە.