ولآتانی ئۆپیک لەسەر دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن

ڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک، رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا محەمەد سەڵاح بن سادە وەزیری نەوتی قەتەرو سەرۆكی ئێستای رێكخراوی ئۆپیك وتی " لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا گەیشتونەتە سەركەوتنێكی گەورە".
وەزیری نەوتی قەتەر ئاماژەی بەوەشدا كە وڵاتانی دەرەوەی رێكخراوی ئۆپیكیش پەیمانیان داوە كە رۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت كەم بكەنەوەو تێیدا ڕوسیاش یەكێكە لەو وڵاتانەو بەڵێنی كەمكردنەوەی 300 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی داوە.
بەپێی رێكەوتنەكە 14 وڵاتەكەی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە كەم دەكەنەوەو بەوەش كۆی ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی ئەو وڵاتانە كەمدەبێتەوە بۆ 32.5 ملیۆن بەرمیل.

دوای ئەم رێککەوتنە نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بە رێژەی لە 9% بەرزبوەتەوە.

رێكخراوەكە لەساڵی 1960 لە بەغداد دامەزراوەو ئەندامەكانی بریتین لە، جەزائیر، ئەنگۆلا، ئیكوادۆر، گابۆن، ئیندۆنیسیا، ئێران، عێراق، كوێت، لیبیا، نەیجیریا، قەتەر، سعودییە، ئیمارات هەروەها فەنزوێلا.






PM:05:11:30/11/2016