ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی پاریس هیلتۆن سەردانی ئیمارات دەكات و بە شێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت.
پاریس هیلتۆن بۆ بینینی یارییەكانی پێشبڕكێی ئۆتۆمبیلی فۆرمێلا 1، سەردانی ئەبو زەبی كرد و تائێستاش لەو شارە ماوەتەوە، لە دواین دەركەوتنیشیدا لەوێ بەهۆی دەركەوتنە جیاوازەكەیەوە هەمووانی شۆك كردووە.
هیلتۆن لەگەڵ هاوڕێیەكیدا سەردانی مزگەوتنی گەورەی شێخ زایدیان كرد و وێنەكانیشی بە لەچكەوەوە و بە باڵاپۆشی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە، لەگەڵ وێنەكەشدا نوسیوێتی "ڕۆژێكی خۆش لە ئەبو زەبی، لە مزگەوتی گەورەی شێخ زاید".
پاریس هیلتۆن ساڵی 1981 لەدایكبووە و لە ساڵی 2001 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و لەچەند بوارێكی جیاوازدا دەركەوتووە لەوانە گۆرانی وتن و نواندن و نمایشی جلوبەرگ.