خانمە هونەرمەندێکی کورد بەیەکجاری هەرێمی کوردستانی جێهێشت

خانمە هونەرمەندی کورد، سرود ساڵەیی ئاشکرایکرد بە یەکجاری هەرێمی کوردستانی جێهێشتووە و ئێستا لە کەنەدا دەژی.
سرود بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە "لە مانگی 8وە چوومە کەنەدا و لەوێ دەژیم لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە"
هەروەها وتووشییەتی "رۆیشتنی من بە یەکجارییە و بە تەئکید بیری نیشتیمانەکەم دەکەم و کاری هونەری نوێشم دەبێت"
ماڵپەڕەکە نوسیویەتی "سروود ساڵەیی کچە گورانیبێژێکی تەمەن 20 ساڵانەی شاری هەولێرە و خوێندکاری بەشی میوزیک بوو لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان و خەڵکی شاری خانەقینە و لە بەغدا لە دایک بووە و خاوەن چەندین بەرهەمی هونەرییە."




PM:08:20:10/12/2016