وێنە... هونەرمەندێكی كورد لە هەندەران كۆچی دوایی كرد
دوێنێ یەکشەممە ١١/١٢/٢٠١٦ لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید شانۆکار (شاکر سۆلاڤ) کۆچی دواییکرد.
هونەرمەند شاکر سۆلا ڤ لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری هەولێرلە دایك بووە و لە ساڵی ١٩٨٠ وەك پەنابەرێکی سیاسی لە ستۆکهۆڵم ژیاوە.
ئەندامێکی چالاکی گروپی شانۆی کوردی بووە لە ستۆکهۆڵم و لە ساڵی ١٩٨١کەوە دەستی بەکاری هونەریکردووە و وەك ئەکتەری شانۆ و زنجیرە دراما و فیلم دەرکەوتووە و بەردەوام بووە.
PM:04:25:12/12/2016