باری تەندروستی سەلاحەدین دەمیرتاش جێگیر نییە

وتەبێژی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، کە رۆژی شەممە سەڵاحەدین دەمیرتاش تووشی گرژبوونی ماسولکەکانی دڵ بووە.

ئەمڕۆ ئایهان بیلگەن، وتەبێژی هەدەپە، سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی هەدەپە، کە لە ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەڕێوەبردو رایگەیاند" لە زیندان دەمیرتاش تووشی گرژبونەوەی ماسولکەکانی دڵ بووە".

بیلگەن لە چوارچێوەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا وتی: "رۆژی شەممە لە زینداندا کێشەی گرژبوونەوەی ماسولکەکان تووشی بەڕێز سەڵاحەدین دەمیرتاش بووە و ئێمە نیگەرانی دۆخی تەندروستی هاوسەرۆکی حزبەکەمانین".

راپۆرتەکانی تەندروستی پێشوی دەمیرتاش پیشانیدەدەن، کە دەمیرتاش پێشتریش نەخۆشی دڵی هەبووە، بەڵام دەرفەتی جارەسەرکردنی نەبووە.

بیلگەن راشیگەیاند: "بۆ چارەسەرکردنی تەندروستی دەمیرتاش لەلایەن پزیشکانی بێلایەنەوە و ناردنی بۆ نەخۆشخانە، سەردانی یەکێتی پزیشکان دەکەین".



PM:10:04:12/12/2016