تا ئێستا نهێنی ژمارە 11 تان لە پەیوەندی سێكسیدا زانیوە؟

ئەنجامی توێژینەوەیەك ژمارەی ئەو جارانە ئاشكرا دەكات كە هاوسەران پەیوەندی سێكسی تێدا ئەنجام دەدەن و لەگەڵیشیدا بە دڵخۆشی دەمێننەوە.

غازی نیومان كە پسپۆڕێكی دەرونییە توێژینەوەیەكی لەسەر 400 ژن ئەنجامداوە كە هاوسەرگیریان كردووە و ژمارەی ئەو جارانەی ئاشكرا كردووە كە پێویستە هاوسەران پەیوەندی سێكسی تێدا ئەنجام بدەن لە مانگێكدا و لەگەڵیشیدا بە دڵخۆشی بمێننەوە.

توێژینەوەكە لەزاری ژنە بەشداربووەكانەوە باسی لەوە كردووە كە 11 جار سێكسن كردن لە مانگێكدا زۆر دڵخۆشیان دەكات و هەستی خۆشەویستی لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا زیاد دەكات.

ئەو نانەش كە هەستیان بە دڵخۆشی نەكردووە باسیان لەوە كردووە كە مانگانە سێ بۆ چوار جار سێكس دەكەن، ئەمەش وایكردووە لە ژیانی هاوسەریدا هەست بە ڕۆتین و بێزاری بكەن.



PM:05:00:14/12/2016