بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی لەسەر کارتی نیشتمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە و دەڵێت دەبێت هاوڵاتیان ئاگادار بن گروپێک بەناوی ئەوانەوە فۆڕمی کارتی نیشتمانی پڕ دەکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی دەڵێت "گروپێک بەناوی بەڕێوەبەرایەتییە کەمانەوە فۆڕمی کارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان پڕ دەکەنەوە، بۆیە ڕایدەگەیەنین کە ئەوانە پەیوەندیان بە ئێمەوە نییە و داواکارین لە هاوڵاتیان جێ بەجێی نەکەن".

دروستکردنی کارتی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان رۆژی‌ ٢٨ ئازار ئەمساڵ لە شاری هەولێرەوە دەستی پێکرد و تا ئێستاش لە هەرێم پرۆسەکە بەردوامی هەیە.



PM:02:27:15/12/2016