ڕووداوێكی نەخوازراو ڕووبەڕووی ئەستێرەی بەناوبلانگی جیهانی سی لۆو گرین دەبێتەوە و لەكاتی تەلەفونكردندا، مۆبایلەكەی بەگوێیدا دەتەقێتەوە.
سی لۆو گرین لەكاتی قسەكردن بە تەلەفون لە ستۆدیۆكەی، مۆبایلەكەی دووكەڵی لێبەرزدەبێتەوە و دوای چەند ساتێكیش مۆبایلەكەی دەتەقێتەوە، ئەو دیمەش لەڕێی كامێرای چاودێرییەوە تۆمار دەكرێت و بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاودەبێتەوە.
بەهۆی ڕووداوەكەوە سی لۆو ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت و چارەسەری بۆ دەكرێت، دوای جێهێشتنی نەخۆشخانەش لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ پەیامێك بڵاودەكاتەوە، ڕووداوەكە بە سەخترین لە ژیانیدا وەسف دەكات و هەوادارانیشی دڵنیا دەكاتەوە لە باشی باری تەندروستی، سوپاسی ئەو كەسانەش دەكات كە هەواڵیان پرسیوە.
هەرچەندە زۆرینەی میدیاكانی جیهان و هەوادارانی ئەو هونەرمەندەش پرسیاری جۆری مۆبایلەكەیان كردووە، بەڵام ئەو ئەستێرەیە ئامادە نەبووە ئەوە ئاشكرا بكات.