قۆناغی دووەمی رزگارکردنی موسڵ دەستی پێکرد

ئەمڕۆ هێزە عێراقییەکانی قۆناغی دووەمی رزگارکردنی موسڵیان بۆ رزگارکردنی لای چەپی موسڵ دەستپێکرد. 

فەریق عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق دەستپێکردنی قۆناغی دووەم رزگارکردنی موسڵی راگەیاند.

هێرشەکان کە بە پاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانان بەڕێوە دەچێت، هەریەکە لە هێزەکانی سووپای عێراق و دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە تیایدا بەشدارن.

لە قۆناغی یەکەمدا جگە لە سەدان گوند، ٤٠ گەڕەکی شاری موسڵیش ئازادکران، بەلآم هێزە عێراقییەکان رووبەرووی بەرپەرچدانەوەی قورس بوونەوە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، بە تایبەتی لەرێگای ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژکراو و ئەو هێزانە بچوکانەی لەو گەڕەکانەدا مابوونەوە کە سوپای عێراق کۆنترۆڵی کردبوون. 



AM:11:41:29/12/2016