خانمە هونەرمەندێکی کورد بە وێنەیەکی جیاواز گڕ لە فەیسبووک بەردەدات

خانمە هونەرمەندی کورد، ناسلی دوای ئەوەی وێنەی خۆی بە ستیانەوە بڵاوکردەوە ئەم جارەش وێنەیەکی "وروژێنەر"ی خۆی بڵاوکردەوە ئەمەش بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ناسلی وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بە وتەی هەوادارنی "وروژێنەر" دەرکەوتووە..
ناسلی کچە کوردێکی گۆرانیبێژە کە ھەڵکەوت زاھیر ساڵی ٢٠١٠ ئەلبۆمێکی بە ناوی Black & White بۆ داناوە. ناسلی یەکەم کچی کوردە کە لە ناو ئاپۆرەی پیاوانی کورد لە بازاڕی ھەولێر سەمای کردووە و گۆرانیی وتووە.
لە ساڵی ١٩٨٩ لە ھەولێر لەدایکبووە و لە تەمەنی منداڵیدا کوردستانیان جێھێشتوە و ئێستا لە وڵاتی سوید نیشتەجێن. ھەڵکەوت زاھیر گۆرانییەکی بۆ دروست کردووە، کە ناوی «کوڕە ھەولێری»یە و بەشێکی دەقەکەی ئەمەی: «نانا کوڕە سەیری تۆ ناکەم.. گەر ھەولێریی نەبی... لاچۆ من شووت پێناکەم".
ناسلی پاش نیوەڕۆی ٢٥/٦/٢٠١٠ لە ناو بازاڕی ھەولێر و لە ناو بازنەی خەڵکەکەدا سەمای کرد



PM:07:46:04/01/2017