فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەسەختی بۆردومانی بناری قەندیل دەکەن

ئەمشەو جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە سەختی بوردومانی بناری قەندیل دەکەن و، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کاتژمێرو نیوێکە بۆردومان بەردەوامە.

نە هرۆ عبداللە پیرۆت بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەر بەسپی میدیای ڕاگەیاند " لە کاتژمێر 7:30 ئەمشەوە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی بناری قەندیل دەکەن و تا ئێستا بۆردومانەکە بەردەوامە".

بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکەوە، تا ئێستا زیانەکان نەزانراوەو وتی" بۆردومانەکە قورسە".

شایەتحاڵێکی ناوچەکە بە سپی یان راگەیاند "بۆردومانەکە بۆ سەر گوندەکانی بۆکریسکان و بایەوانی لەبناری قەندیلە و، تائێستا بەردەوامە" . 

ئەو شایەتحاڵانە  ئاماژە بەوەدەدەن کە فڕۆەکەکان بەچڕی بۆردومانی بناری قەندیل دەکەن و دەوروبەری کوندەکانی بایەوان و بۆ کریسکان و گوندی بۆڵێ یان ۱۰جار بۆردومان کردووە.

ئا: ئەمیر حەسەن




PM:08:38:06/01/2017