نرخی نەوت بەرز بووەوە

ئەمرۆ 8/1 نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە‌و بەرمیلێك بە نزیكەی 57 دۆلار مامەڵە دەكرێت.

پاش رێكەوتی وڵاتانی ئۆپیك لەسەر سنورداركردنی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان، نرخی نەوت ڕووی لەبەرزبوونەوە کردووە ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥٦ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی ٥٣ دۆلار و ٧١ سەنتە.





AM:09:25:08/01/2017