لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی ڕۆژی هاوسەرگیری خانمە گۆرانیبێژ مونیکا زاهیر کە خوشکی هونەرمەند لۆکە زاهیر بڵاوکراوەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دواڕۆژ
"مونیکا کە ئێستا وازی لە گۆرانی وتن هێناوە و ناوی راستەقینەی هەرێز زاهیرە،
هاوسهرگیرى لەگەڵ کوڕە کوردێک بەناوی ( شاهو نوری)دا کرد و چەند وێنەیەکی
زەماوەندەکەیانى لە پەڕەکانیاندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکردنەوە".
مۆنیكا زاهیر له ساڵی ١٩٩١ لهدایكبووه
و خاوهنی تەنها یەک ئەلبوومی گۆرانییە و یەکێک بوو لە قوتابییەکانی ئاوازدانەر،
هەڵکەوت زاهیر.