كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە هەولێر دەستیپێكرد

كۆبوونه‌وه‌ی شاندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ و پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر  دەستیپێكرد.

وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێكهاتبوون لە هەریەك: كۆسرەت رەسوڵ، مەلا بەختیار، عومەر فەتاح، حاكم قادر، سەعدی پیرە، ئەرسەلان بایز، رزگار عەلی، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا.

وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان وەفدەكەی پێكهاتوون لە هەریەك: نێچیرڤان بارزانی، فازڵ میرانی، مەحمودە سور، كاكەمین نەجاڕ، د. رۆژ نوری شاوەیس، ئازاد بەرواری، دڵشاد شەهاب‌و عیزەدین بەرواری.

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ‌و پارتی لەكاتێكدایە، رۆژی 9-1-2017 مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی دەستپێكردنی گەڕی دووەمی دانیشتنی لایەنە سیاسییەكان كۆبووەوە، بڕیاریش بوو رۆژی سێشەممە 10-1-2017 مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببێتەوە، بەڵام بە هۆی كێشەی ناوخۆییەوە‌و بەهۆی نەبوونی د. بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا.





ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

:11:38:11.01.2017