وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە فۆرمی بایۆمەتری مووچە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە"ئاگاداری خانەنشینانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی ھەولێر /١ و ھەولێر/٢، کە دەکاتە ناو (سەنتەری شاری ھەولێر و دەورووبەری)، لە ماوەی (١٥/١/٢٠١٧ تا ١٥/٢/٢٠١٧)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکانی خانەنشینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەکانیان"

هەروەها ئاشکراشیکردووە ئەو خانەنشینە پێویستە ناسنامەی باری شارستانیان (فسفۆری) بێت یان کارتی نشیتیمانیان ھەبێت.



PM:05:34:11/01/2017