ڕەگەزنامەی تورکی بە پارە دەدرێت

بەپێی یاسایەكی نوێی توركیا هەر كەسێك وەبەرهێنان لەو وڵاتە بكات، رەگەزنامەی توركی پێدەدرێت.

سەرۆك كۆماری توركیا، یاسایەكی نوێی پەرلەمانی وڵاتەكەی پەسندكرد، 

بەپێی یاساكە، رەگەزنامەی توركی دەدرێتە ئەو بیانییانەی كە بە بەهای یەك ملیۆن دۆلار كڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی لە توركیا بكەن.

هەروەها رەگەزنامە دەدرێتە ئەو كەسانەش بە بەهای زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان لە توركیا دەكەن. 

لە ماددەی سێیەمی یاساكەدا هاتووە، رەگەزنامەی توركیی دەدرێتە ئەو بیانییانەی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ، لانی كەم سێ‌ ملیۆن دۆلار لە بانكەكانی توركیا دابنێن.

لە كۆتا ماددەی یاساكەدا ئاماژە بەوەكراوە، هەر بیانییەك 100 فەرمانبەری توركی لە كۆمپانیاكەی دابمەزرێنێت، بۆ ماوەیەك كە كەمتر نەبێت لە سێ‌ ساڵ، رەگەزنامەی توركی پێدەدرێت. 

 بڕیاری هاندانی هاوردەی سەرمایەی بیانییە بۆ نێو تورکیا لە کاتێکدایە ئەو ولآتە لە قەیرانێکی دارایی قوڵدا دەژی و رادەی هاوردەکردنی سەرمایەی بیانی بۆ نێو ولآتەکە بەتەواوی دابەزیووەو نرخی لیرەی تورکیش رۆژ بەرۆژ لە دابەزینە. 




AM:09:14:13/01/2017