وەزارەتی دارایی خۆشترین هەواڵی لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو هیچ دەستکارییەک لە مووچەی فەرمانبەران ناکەن و مووچەی تەواوی فەرمانبەران دەدەن و ئەم بڕیارەش فەرمانبەرانی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەگرێتەوە.

سەرحان ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە میدیکانانی ڕاگەیاندووە، حكومەت بڕی پارەی پێویستی لەبەردستدایە بۆ ئەوەی مانگەكانی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران بەبێ‌ كەمكردنەوە بدات، هەموو ئەو دەنگۆیانەش كە باس لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمابنەران دەكەن، ڕاست نین.
هەروەها وتووشییەتی، مووچەی فەرمابنەران و خانەنشینانی دەوڵەت هێڵی سوورەو نابێت حكومەتی دەستی بۆ ببات.
ئاشکراشیکردووە لیژنەی دارایی لەگەڵ د.فازل نەبی بریكاری وەزارەتی دارایی عیراق كۆبووەتەوەو ئەویش تەئكیدی كردۆتەوە، كە پارەی پێوست هەیە بۆ ئەوەی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشان بەتەواوی بدرێت

PM:09:19:17/01/2017