وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا کە تاقیکردنەوەی قۆناغی نۆی بنەڕەتی و ١٢ ئامادەیی کە ١٤ حوزەیران ئەنجام دەدرێت لە هەمان وادەدا ئەنجام بدرێت و پشووی جەژنی ڕەمەزان بکەوێتە نێوان تاقیکردنەوەکەوە.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ڕایگەیاند پۆلی نۆی بنەڕەتی و 12 ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لە رێككەوتی 14ی حوزەیران تاقی كردنەوەكانیان دەكرێت، ئەوەش سەرجەم هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەیەكەوە ئەنجام دەدرێت.
هەروەها بە وشەی وتووە ڕاستە بەشێك لە تاقیكردنەوەكان دەكەوێتە ناو جەژنی ڕەمەزان، بەڵام چارەسەرمان بۆ ئەوەش دۆزیووەتەوە كە لە كاتی ئەنجامدانی چوار تاقیكردنەوە دەبێتە جەژنی ڕەمەزان و هەفتەیەك تاقیكردنەوە دەوەستێ، ئەوەش لە بەرژەوەندی قوتابییانە و دەتوانن سوود لەم كاتە ببینن و باشتر خۆیان ئامادە بكەن و سێ تاقیكردنەوەی كۆتاییش لە دوای جەژن دەبێت.
هاوکات ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ساڵنامەی تاقیكردنەوكانی بۆ ساڵی 2017-2016 بڵاوكردەوە كە تێیدا رۆژانی پشووی بەهارە دەستنیشان دەكات.
بەپێی ساڵنامەكە پشووی وەرزی بەهار تەنیا ماوەی پێنج رۆژە كە لە 20ی ئازار تا 25ی ئازار دەبێت.