كچە وەرزشكارێكی لەشجوانی ئێرانی دەستگیر دەكرێت
خانمه وه‌زشه‌وانێكی له‌شجوانی ئێرانی، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی به جلی وه‌رزشی و سه‌ری ڕووته‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ده‌ستگیرده‌كرێت.
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە شیرین نه‌وبه‌هاری، خانمه وه‌رزشه‌وانی بواری له‌شجوانی خه‌ڵكی وڵاتی ئێران به‌هۆی ئه‌و وێنانه‌ی كه به جلی وه‌رزش و به بێ له‌چك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویكردبووه‌وه، ده‌ستگیر ده‌كرێت و له ئێستاشدا ماوه‌ی سزادانه‌كه‌ی دیار نیه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی میزانی ئێرانی، ئه‌و خانمه كه به شكانی یاسا تونده‌كان ڕوتبوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمه‌تباركراوه، خراوه‌ته زیندانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیووه دوو میلۆن ڕیاڵی ئێرانی وه‌ك كه‌فاله‌ت بدات.
ئه‌م خانمه یه‌كێكه له وه‌رزشه‌وانه له‌شجوانه‌كانی ئێران و له چه‌ندین پێشبڕكێی له‌شجوانی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی ئێرانی كردووه.
PM:12:50:19/01/2017