کچانی کورد لە سوید خەریکی چین؟؟


یانەی داڵکورد کە یانەیەکی بەناوبانگی سویدە و لە بەشێک لە کوڕ و کچی کورد لەو وڵاتە پێکاهاتووە ماوەیەک بەر لەئێستا بەشی تۆپی پێی کچانی داڵکورد هەڵوەشاندەوە. کچانی یانەکەش لە بریی تۆپی پێی چالاکی دیکەیان هەڵبژاردووە.

دلۆڤان تەیسون مامۆستای گرووپی هەڵپەڕکێی کچانی داڵکورد  بە ڕادیۆیی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە "یانەی داڵکورد بڕیاریاندا کە لە جێگەی تۆپی پێی چالاکییەکی دیکە بۆ کچان بدۆزینەوە. وەک پێشنیازیش هەڵپەڕکێمان دەستنیشان کرد و ئێستاش گرووپێکمان دامەزراندووە کە لە ١٥ کچ پێکدێت".

 لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتیی بەشی کچانی یانەی تۆپی پێی داڵکورد بەهۆى کێشە لە دابینکردنى هۆڵێک بۆ گۆڕینى جلوبەرگ بۆ کچە یاریزانەکان و هەروەها کەمیى ڕێژەى کچە یاریزانەکان، بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى بەشى تۆپى پێى کچانى یانەکەی دا.
دالکورد یانەیەکە لە سوێد لە خولی پلە یەکی یانەکانی سوێد یاری دەکات ، یانەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٤ لەلایەن چەند کۆچبەرێکی کوردی سوێد درووست بوو ، لەسەرەتادا لە خولی پلە حەوت کە پلەیەک لە نزمترین پلەی خولەکانی سوێد نزمترە دەستی پێکرد ، یانەکە خاوەن یاریگایەکە تایبەت بەخۆی کە جێگای ٦٥.٠٠٠ هەزار هاندەر لەخۆ دەگرێت.



PM:09:14:25/01/2017