بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند کە لە مانگی داهاتووەوە پێداچوونەوە بە خشتەی مووچەدا دەکرێت.
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان هێڤا حاجى بە میللەتی وتووە، له مانگى داهاتوودا پێداچوونه‌وه به سیستمى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌دا ده‌كرێت.
هەروەها وتوویەتی ، له ئێستادا دۆخى دارایى هه‌رێم به‌ره‌و باشتر چووه و داهاتى نه‌وت زیادى كردووه.
هاوکات ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان "عه‌باس فه‌تاح" ڕایگەیاندووە "ساڵێك پێش ئێستا كه سیستمى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه هێنرایه ئاراوه، ئه‌وكاتیش بارودۆخى دارایى هه‌رێم هێنده خراپ نه‌بوو كه سیستمێكى له‌و شێوه‌یه جێبه‌جێ كرا و كتوپڕ خه‌ڵكى كوردستانیان توشى بارودۆخێكى قه‌یراناوى قورس كرد، ده‌كرا حكومه‌ت (كه ده‌شیتوانى) ئیداره‌كه‌ى خۆى رێكبخات و ئه‌و كۆمه‌ڵه پاره‌یه‌ى له‌لاى كۆمپانیاكانه وه‌ریبگرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه پاره‌كه‌ى دابه‌ش بكردایه ئه‌وكاته‌ش سیستمى پاشه‌كه‌وت پێویست نه‌ده‌بوو".
ناوبراو وتوشییەتی "هه‌رچه‌نده بارودۆخى دارایى ناوچه‌كه خراپه و نرخى نه‌وت دابه‌زى بوو، به‌ڵام به‌شێكى قه‌یرانه‌كه له هه‌رێمى كوردستان سیاسیه و هاتووه‌ته سه‌ر قه‌یرانى دارایى و ئه‌وه‌ى خه‌ڵكیش ده‌یڵێت كه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك برسى بكه‌ن ره‌نگه به‌شێك بێت، له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ده‌شوترێت مانگى سێى ئه‌مساڵ پێداچوونه‌وه به سیستمى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌دا ده‌كرێت له‌به‌رئه‌وه‌یه كه ئه‌وكات مووچه‌ى مانگى یه‌كى 2017 دابه‌ش ده‌كرێت و له مووچه‌ى ساڵى نوێوه ده‌ستكارى بڕى پاشه‌كه‌وتكردنه‌كه بكرێت، كه پێویست بوو زووتر بكرێت و مووچه‌ى مانگه‌كانى 11 و 12 ى ساڵى 2016 خێراتر دابه‌ش بكرایه نه‌ك به‌م جۆره‌ى ئێستا دوابكه‌وێت".
عەباس فەتاح ڕایگەیاندووە "ئه‌وه‌ى ده‌وترێت له مانگى سێ ده‌ستكارى سیستمى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه ده‌كرێت و خراوه‌ته بازاڕى راگه‌یاندنه‌وه بۆئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له مانگى سێ و چوارى ئه‌مساڵدا لایه‌نه سیاسییه‌كان بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتن و له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنه‌كه‌شدا بتوانن بارودۆخى خه‌ڵك باش بكه‌ن ئه‌وكات بڵێن ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ى بوو، به‌شێكیشى په‌یوه‌ندى هه‌یه به به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ى خه‌رجیه‌كانى حكومه‌ت".