مێرکڵ لەگەڵ نوێنەرانی کوردانی باکور کۆدەبێتەوە

لە میانەی سەردانەکەی بۆ تورکیا لە بینای باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە ئەنقەرە، مێرکڵ لەگەڵ ئیدریس بالوکەن سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە کۆدەبێتەوە. 

راوێژکاری ئەڵمانیا دوا بینینی ئۆردوغان سەرۆکی تورکیا لەگەڵ شاندێكی پەرلەمانتارانی كوردیش لە فراكسیۆنی هەدەپە چاویان بە راوێژكاری ئەڵمانیا كەوتو سەبارەت بە هەندێ بابەتی گرنگی ناوچەكە لەوانە كێشەی كوردی توركیاو چاكسازی لە یاسای بنەڕەتی توركیاو دەستگیری پەرلەمانتارانی كورد گفتوگۆیان كرد.

لەمبارەوە میدیاكان ڕایانگەیاندووە، شاندەكەی نوێنەرانی كورد بەڵگەیان لەبارەی زیندانییە سیاسییەكانی توركیا لەوانە سیاسەتمەدارانی كورد بە راوێژكاری ئەڵمانیا نیشان داوە.

لای خۆیەوە (ئەنجێلا مێركڵ) لەم دیدارەدا وتوویەتی، دەبێ بە زووترین كات پەرلەمانتاران و هاوسەرۆكەكانی هەدەپە لە زیندان ئازاد بكرێن.




AM:09:48:04/02/2017