کوڕێکی کورد "نێرباز"بوونی خۆی ڕاگەیاند

ئەحمەد کەریم ئەو گەنجەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە و لە فەیسبووک هەڵای ناوەتەوە ئاشکرایکرد هاوڕەگەزخوازە.

ئەو بە دواڕۆژی وتووە "من ناوم ئەحمەدە بەڵام کەریم ناوی باوکم نییە، بەڵام ناسناوم کەریمە، چونکە لە ئەوروپا سیستەم بەم شێوەیە، لە کوردستان تا پۆلی چوارەمی ئامادەییم خوێندووە دواتر وڵاتم بەجێهێشت".

ئەو وتویەتی "لە کوردستانیش من هەمان ئەم ستایلەم هەبوو بەڵام وازم هێنا، چونکە زۆر هەڕەشەی کوشتیان لەمن کرد، دوای ئەوە خۆم چاککرد بەهۆی فشاری کۆمەڵگەوە، ئەوەش دەدرکێنێت، خێزانم هەیە بەڵام دایکم لە باوکم جیابۆتەوە ولەگەڵ خوشکێکی بچوکم بەیەکەوە دەژین، باوکم دوو ژنی هەبوو زڕ براکانیشم منیان قبوڵنەبوو".

ئەو باس لە ژیانی دەکات لە شاری هەولێر و دەڵێت "لە هیچ شوێنێکی کوردستان رێزی منیان نەگرتووە و چەندین جار لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر کراوم بەبێ هیچ بەڵگەیەک، تەنها بەهۆی ستایلم یاخود لەبەر ئەوەی توزێک لە کچان دەچووم، لە یەکێک بازگەکان چەندین جار دەستگیراوم.

سەبارەت بە پەیوەندی خۆی و خوشک و براکانی دەڵێت "بەهۆی ستایلەکەمەوە خوشکم پەیوەندی پێوەکردم و باسی لەوەکردووە، خزمەکانمان هەڕەشەی کوشتنم لێ دەکەن و برایەکیشم هەیە ئەویش هەرەشەی لێکردووم وتویەتی ئەگەر خۆی نەگۆرێ دڵنیابە دەیکوژین.

هەروەها دەڵێت " ساڵێک و دوومانگە لە ئەوروپام وبەڵی مافی پەنابەریم وەرگرتووە، ژیانیشم زۆر باشە بەڵام هەڕەشەی زۆرم لەسەرە وەک یەکەمین کوڕ کە کاری ماکیاژ دەکات ، و دەڵێن دەتکوژین ،بەڵام ئەم وڵاتە زۆر باشە بوومن زۆر هاوکاریان کردووم."

سەبارەت بە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕەگەزی خۆی وتویەتی: نەخێر نامەوێت رەگەزم بگۆرم و خۆم بکەم بە کچ من تەنها هاوڕەگەز خوازم.



PM:04:37:06/02/2017