خانووی خۆڕایی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت
دوای دروستكردنی كه‌مپێكی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ئیماراتی، پارێزگای هه‌ولێر بڕیاری داوه ئه‌و خانووانه به‌سه‌ر هاووڵاتیی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش بكرێت و هیچ بڕه پاره‌یه‌كیش له به‌رامبه‌ر وه‌گرتنی ئه‌و یه‌كانه وه‌رناگیرێت.
عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، دابه‌شكردنی ئه‌و خانووانه بێ به‌رامبه‌ر و سه‌رجه‌م كرێنشینان ده‌توانن له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن و سوودمه‌ند بن.
ئه‌و خانووانه له‌لایه‌ن رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی له شێوه‌ی كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كان له نزیك به‌حركه دروست كراون، ژماره‌ی یه‌كه‌كان 130 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌بێت و بڕیار دراوه به خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت بدرێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، "ئه‌و خانووانه به‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت و هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له كه‌س وه‌رناگیرێت، سه‌ری خانووه‌كانیش به جه‌مه‌لۆن گیراوه و كۆنكرێت نییه".
هه‌مزه حامید به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ "وشه"ی روون كرده‌وه، دابه‌شكردنی ئه‌و یه‌كانه له‌م نزیكانه ده‌ست پێ ده‌كات و پێویسته هاووڵاتییان بزانن دابه‌شكردنی فۆڕم ته‌نیا له پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت و خۆیان له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به دوور بگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری پارێزگای هه‌ولێر زیاتر ده‌ڵێ، "ئه‌و خانووانه سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییان بۆ كراوه و وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌رج دانانرێت بۆ كه‌سی داواكار، ته‌نیا چه‌ند مه‌رجێكی سه‌ره‌كی نه‌بێت كه بیسله‌مێنێت كرێچییه و دوای ته‌واوبوونی فۆڕم تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت".
مه‌حموود محه‌مه‌د سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی هه‌ولێر به"وشه"ی راگه‌یاند، پێویستی هاووڵاتییان بۆ داواكاری فۆڕم چه‌ند شتێكه، پشتگیری موختار و ناسنامه‌ی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی و وێنه و كارتی زانیاری.
زیاتر ده‌ڵێت، "ئه‌و خانووانه به پێشه‌كی 10 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌درێت و كه‌سی داواكار پێویسته هیچ موڵكێكی به‌ناو نه‌بێت و بیسله‌مێنێت كرێچییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن به‌و خانووانه‌وه ناكرێت".
روونی كرده‌وه، "خانووه‌كان پێویستیان به نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌یه، ئه‌و كه‌سه‌ی له تیروپشكدا خانووه‌كه‌ی بۆ ده‌رده‌چێت، ده‌بێت نۆژه‌نی بكاته‌وه، رووبه‌ری هه‌ر خانوویه‌ك 55-60 مه‌تره و بۆ كه‌سانێك ده‌گونجێت كه هیچ جێگه و رێگه‌یه‌كیان نییه".
PM:04:46:08/02/2017