پێشینەی قەرزی بچووک دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی پێدانی قەرزی بچووک دەستپیدەکاتەوە کە لە ساڵی رابردوەوە راگیرابوو.

هەمزە مەغدید، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ كوردیوی راگەیاندووە"دوای ئەوەی ساڵی رابردوو حكومەت پێدانی پێشینەی قەرزی بچووكی راگرت بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ئەوان لەنووسراوێكدا داوایان كردووە حكومەت ئەو قەرزە دەست پێبكاتەوە".

لەبارەی پێشینەی قەرزی بچووك، ناوبراو بەو ماڵپەڕەی راگەیاندووە"  ئەمساڵ لەمانگی نیسان وەرگرتنەوەی پێشینەكان لەلایەن حكومەتەوە دەست پێدەكاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ساڵێك وەرگرتنەوەیان دواخرابوو".

راگەیاندنی وەزارەتی كار باسیشی لەوەكرد، بەپێی ناوەڕۆكی ئەو پڕۆژەیەی ئەوان رادەستی حكومەتیان كردووە، بۆ هەر مانگێك بڕی (300) ملیۆن دینار تەرخان دەكرێت بۆ قەرزی بچووك.

ناوبراو ئاشكراشی كرد، كە ئەوان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وەڵامیان دراوەتەوە، بەڵام لە ئاستی پێویست نییە بۆ پڕۆژەی قەرزی بچووك، ئەمە جگە لەوەی هێشتا ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر نەداوە.



PM:12:43:10/02/2017