خۆپیشاندەران رێگای مەخمور – هەولێریان گرت

لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵیادی دەستیگرکردنی عەبدوڵا ئۆچ ئالان بەخۆپیشاندان لە مەخمورەوە بەرەو هەولێر کەوتوونەتە رێ و دەیانەوێت بگەنە هەولێر لە بەردەم قونسڵخانەی تورکیا خۆپیشاندان سازبکەن.

لێپرسراوی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی، ڕەشاد گەڵاڵی بە سپی راگەیاند" ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی کچ و کوڕو خەڵکی کەمپی شەھید ڕۆستەم جودی  مەصمور کە زۆربەیان ئاوارەی باکوری کوردستانن رێگای مەخمور – هەولێریان گرتووەو بەخۆپیشاندان بەرەو هەولێر کەوتوونەتە رێ و دەیانەوێت بچنە بەردەم قونسڵخانەی تورکیا لەهەولێر و ناڕەزایەتی کوردانی باکوریان لە ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆچ ئالاندا پێ بگەیەنن".

سەرچاوەیەکی پەکەکەش لە مەخمور رایگەیاند" نیوە شەوی رابردوو لەشاخی قەرەچووخ  وەک نارەزایەتی دەربرێنێک بەرامبەر ١٨ ساڵ زیندانی کردنی سەرکردەی پەکەکە عەبدوڵا ئۆچ ئالان، دوو گەنج لەو سەر چیایە خۆیان تەقاندۆتەوە".

هەژدە ساڵ لەمەوبەر لە نایرۆبی بە پیلانێکی تورکیاو چەند وڵاتێکی تر سەرۆکی پارتی کرێکارانی تورکیا، عەبدوڵا ئۆچ ئالان دەستگیرکراو بە چاو بەستروای هێنرایەوە تورکیاو، وا ماوەی ١٨ ساڵە لە دورگەی ئیمرالی زیندانە، لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان، هەموو ساڵێل لەو رۆژەدا بۆ مەحکومکردنی ئەو کارە چالاکی جەماوەری جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن.



PM:01:13:14/02/2017