هاتوچۆی هەولێر وێنەیەكی ئابڕوبەرانەی دیكە بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەی ئۆتۆمبێڵێكی پاككەرەوەی بڵاوكردۆتەوە و لەسەر وێنەكە ڕەخنەی توند ئاراستەی كۆمپانیاكانی پاككەرەوە و شارەوانییەكان دەکات.

لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای ھەولێر، وێنەیەکی ئەو کارمەندانەی بڵاوکردۆتەوە کە کاری پاکردنەوەی شەقام و گەڕەک و شارەکانیان پێسپێردراوە.

لەوێنەکەدا دەردەكەوێت ژمارەیەکی زۆر لەکرێکارەکان بەئۆتۆمبێلێكی پاككردنەوە خۆیان ھەڵواسیوە، لەو بارەیەشەوە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای بەتەنزەوە دەڵێت: ئەمانە مرۆڤن تکایە وەک مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، بەئۆتۆمبێلی تایبەت و شایستە بۆ شوێنی کارەکانیان بیانگوازنەوە، نەک وەک نایلۆن و عەلاگە ھەڵیانواسن بەئۆتۆمبێلەکانتانەوە.

ناوبراو دەپرسێت ئێستا ئەگەر یەکێک لەو کرێکارانە بکەون کێ قەرەبویان بۆدەکاتەوە، کێ نازیان ھەڵدەگرێت، یان ئەوانەش دەبن بەژمارەیەکی ترو دەچنەسەر ژمارەی سواڵکەرەکان کە شاریان ھەراسانکردوە.

لە كۆتایی وتەكانیدا وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر دەڵێت: بەدرۆ پەیکەریان بۆ دروستمەکەن لەبەردەم کۆمپانیاکانتان بۆئەوەی سۆزی خەڵک بۆ خۆتان ڕابکێشن، بەڵکو وەک مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵ بکەن.



PM:03:22:18/02/2017