شیفا گەردی پێشکەشکاری
بەناوبانگی ڕووداو کە هاوکات بەرپرسی ئاوتپووتی ئەو کەناڵە بوو لە شاری موسڵ شەهید
بوو.
شیفا دواین پۆستی
فەیسبووکیشی هەر لەسەر موسڵ بوو، ڕۆژی 23ی ئەم مانگە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا وێنەیەکی
بڵاوکردووەتەوە و نوسیبووی لەسەر هامەرێکی#سوپای_عێراق، دەستی سەربازێکی#عێراقیشدەرچووە
😊
ژیاننامەی
شیفا گەردی
لە 1-7-1986
لە ئاوارەی لە ئێران لەدایکبووە.
لە ساڵی 2006
پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.
لە ساڵی 2013 بەشی
راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.
-لەساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ
کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.
-لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن
کردووە.
-لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی
رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو دەرکەوتووە.
-بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو.
-لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی
موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد.
-بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی
جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و راپۆرتی دەکرد