میدیاکاری ناسراو، ساز ئاسۆ ئەکاونتەکەی لە
تۆڕی ئینستاگرام هاک دەکرێت و داوای ٢ هەزار دۆلاری لێدەکرێت.
ساز ئاسۆ دەربارەی هاککردنی پەڕەکەی لە
لێدوانێکدا بۆ سایتی دواڕۆژ دەڵێت " ئەکاونتەکەم بەسترابوو بە فەیسبووک و ژمارەشەوە بەڵام ئەو کەسە
توانی هەمووی بشکێنێت و هاکی بکات، نازانم بۆچی ئەمەی کرد چونکە من کێشەم لەگەڵ هیچ
کەسێک نییە و ئەگەر کەسێک بوبێت کێشەی لەگەڵ من هەیە، ئەوە بە دڵنیاییەوە شتێکی خراپی دەکرد، بەڵام تا ئێستا هیچ پۆستێک یان قسەیەکی ناشرینی نەکردووە".
راشیگەیاند "کەسێک پەیوەندی پێوە کردوومە
و ئەڵێت من لە کەسێکم کڕیووە کە تەنها هاکی کردووە بۆ پارە پەیا کردن و بۆی بفرۆشێتەوە
باندێکن لە سویدن ئەم کەسەش کە قسە لەگەڵ من دەکات ئەڵێت 2000 دۆلار زیاتر ئەکات، واتا بە ناڕاستەخۆ
داوای پارە دەکات.
ساز ئاسۆ لەدایكبووی شاری سلێمانییە و ماوەیەك پێشكەشكاری
پرۆگرامی وەرزی (NRT2) بووە و توانی ناوبانگێكی باش بۆ خۆی
پەیدا بكات.