كوڕەزای سەدام داوا لە ترامپ دەكات تەرمی باوكی لە ئێران وەربگرنەوە

مەسعود عودەی ، كوڕەزای سەدام حسێن دیكتاتۆی پێشووی عێراق، داوا لە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا دەكات فشار بخاتە سەر ئێران تاكوو تەرمی عودەی باوكی و قوسەی مامی  وەربگرنەوە.

مەسعود عودەی كە لە دایكێكی توركیە و لەو وڵاتە نیشتەجێیە نامەیەكی ئاڕاستەی ترامپ كردووە و دەڵێت" من وەك كوڕەزایەك داواكەت پێشكەش دەكەم كە باپیری لە سێدارە دراوە ، تەرمی هەندێك ئەندامانی خێزانەكەی بۆ ئێران ڕفێندراوە".

مەسعود عودەی دەڵێت" ئێران تەرمی چەند كەسێكی بنەماڵەكەی بردووە كە بریتین لە عودەی باوكی و قوسەی مامی و مستەفا قوسەی و بەرزان ئیبراهیم و وەتبان ئیبراهیم ".

نوسیویەتی" لە سەردەمی ئۆبامادا ئێران ئەو كارەی كردووە كە دژە بە هەموو یاسا نێودەوڵەتیەكان".

بەگوێرەی ڕۆژنامەی حوەریەتی توركی، مەسعود كوڕی عودەی سەدام حسێن بووە لە دایكێكی تورك بە ناوی ( سافی تورون)، لە ساڵی 1982 ا سەردانی پورێكی كردووە لە بەغدا كە هاوسەری بازرگانێكی توركمان بووە لە بەشاری هەڵبژاردنی شاجوانی كردووە لەو ساڵەدا و بە شاجوان دیاری كراوە، لەكاتەدا كە سەدام و عودەی كوڕی لە ئاهەنگەدا بوون، دواتر بۆ ماوەی هەشت مانگ هاوسەرگیری لەگەڵ عودەی كردووە و لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە ساڵی 2010 گیانی لەدەستداوە.



AM:10:14:28/02/2017