ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی: کارکردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ قایمکردنی پێگەی لایەنێکە

سەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند" وەزارەتی سامانە سروشتیەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ قایم کردنی پێگەی چەند هێز و لایەنێکی هەرێم".

عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پێشاندانی هەڵوێستی خۆی لەسەر نەوتی کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت" ئەزمون و دەستبەسەراگرتنی چەند لایەنێکی سیاسی و بەکارهێنانی هەردوو حکومەتی ناوەند و هەرێم و نەوتی کەرکووک بەدەر لەبەرپرسیاریەتی بەشێوەیەک کەناچێتە خزمەتی خەڵکی شارەکە، دەرهاویشتەی زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە، ئەگەر کاری بەپەلە نەکرێت بۆ دەستەبەر کردنی مافی رەوای پێکهاتەکانی کەرکووک لەو نەوتەی کە رۆژانە بەناوی جۆراو جۆر رەوانەی بەندەرکانی جیهانی تورکیا دەکرێت".

ناوبراو دەشڵێت" نەوتی کەرکووک دەبێت لەخزمەتی خەڵکەکەی بێت نەک بۆ ململانێ سیاسی و ئیقلیمی " نەبوونی شەفافیەت لەدۆسیەی نەوت و بەکارهێنانی نەوتی کەرکووک و باقی ناوچەکانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ قایم کردنی پێگەی چەند هێز و لایەنێکی هەرێم، وە توندترکردنی مملانیی حزبی، بەپشتیوانی و پاڵپشتی کردنی وڵاتانی ئیقلیمی و بەتابەتی حکومەتەکەی ئەردۆگان، دەرهاویشتەی زۆر نەرێنی دەبێت لەسەر هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە و بەتایبەتی گەلی کوردستان".

عادل موراد داوا دەکات "پەلە بکرێت بەکۆتایی هێنان بەو هەژمونی حزبی و گەندەڵی لەدەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و نەوت و هەموو سامانەکانی تری هەرێم و کەرکووک بخرێنە خزمەتی خەڵکی شارەکە و دابینکردنی خزمەتگوزاری و بنیاتنانی شارەکە، و پاراستنی پێکەوە ژیان و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی شارەکە لە کورد و عەرەب و تورکمان و کلدۆ ئاشوری".



AM:12:00:05/03/2017