"هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت"
پێشکەشکارێکی بەناوبانگی نێت تیڤی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی نێت تیڤیدا، ساڵح عەلی پێشکەشکاری دیاری بەرنامەی کۆشکی نێت، مەلا عەلی کەڵەک، بە "کاک عەلی" بانگ دەکات و ئەمەش ئەمەش مەلا عەلی کە خۆی بە پزیشکی ئاینی دەناسێنێت دڵگران دەکات.

ئەمڕۆش لە میانی ڤیدیۆییەکی فەیسبووکدا، مەلا عەلی ڕایگەیاند کە هەوادارانی هەڕەشەی کوشتنیان لەو پێشکەشکارەی کەناڵی نێت تی ڤی کردووە، بەڵام ئەو دەڵێت کە گەردنی ساڵحی ئازاد کردووە و ڕێزی هەیە بۆ کەناڵی نێت تی ڤی.

هاوکات لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ساڵح ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی " من بە شانازییەوە موسڵمانمو هەرگیز ڕێگە بە خۆم نادەم بێ ڕێزی بەرامبەر کەس بکەم ، من کاک بۆ کەسانی لە خۆم گەورەتر و بەڕێز بەکار دێنم ، نە مویستووە و ناشمەوێ بێ ڕێزی بەرامبەر کەس بکەم ، داوای لێبوردن لەوانە دەکەم کە بە هەڵە تێگەیشتن".

 



PM:06:42:06/03/2017