سەبارەت بە كارتی نیشتمانیەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتیان لە گەڕانەوەی ژمارەیەكی تر لە كارتی نیشتیمانی ئاگادار دەكاتەوە و داوایان لێدەكات سەردانیان بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

لە ئاگاداریەكدا بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی رایگەیاندووە، 3 هەزار كارتی نیشتیمانی تا بەرواری 14 ی ئادار لە بەغداوە گەڕاوەتەوە .


رونیشیكردۆتەوە، رۆژانە لە یەكشەممە وە تا پێنج شەممە لە كاتژمێر ( 2 )ی پاش نیوەرۆ بۆ كات ژمێر( 5 )ی ئێوارە دەتوانن سەردانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ رەگەزنامەوباری شارستانی‌ سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی‌ كارتی‌ نیشتمانیەكانیان‌.


بەڕێوبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، ئەو هاوڵاتیانەی‌ تا ئیستا نەچوون بو كارتەكانیان بە زوترین كات سەردانی‌ فەرمانگەی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ بكەن چونكە كارتی‌ نیشتیمانیەكانیان دەگەرێتەوە بۆ بەغداد و پێویستە لە كاتی سەرداندا ئەم پێداویستیانەیان پێبێت:


1- رەگەزنامەی‌ عیراقی‌
2- پێناسی‌ باری شارستانی‌
3- پسوڵەی وەرگرتنەوە



PM:02:08:07/03/2017