" کچە رۆژنامەنووسێک بە لێدانی پۆلس ٥ کاتژمێرە بێهۆشە"

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت بەهۆی لێدانی پۆلیس لە کچە رۆژنامەنووسێک لە کاتی رووماڵکردنی یاریدا، پێنج کاتژمێرە بێهۆشە لە نەخۆشخانە".

سەنتەری میترۆ لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن "ئێوارەی ئەمڕۆ نەشمیل محمد پەیامنێری وەرزشیمان چووە بۆ روماڵکردنی یاری نێوان ئەو دوو تیپە بەڵام لە کاتی روماڵکردن و وێنەگرتن هێزی چالاکییە مەدەنییەکان رێگرییان لێ کردوە پاشان پەلاماردراوە سەری ئازاری پێگەیشتووە  جەخیکردەوە، " بۆ ماوەی زیاتر لە 5 کاتژمیِرە لە نەخۆشخانە بێ هۆشەو لە ژێر چاودیری پزیشکدایە".

دەقی بەیاننامەکەی سەنتەری میترۆ..
 
 بە هۆی توندوتیژی پۆلیس کچە رۆژنامەنوسیک رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

16ی ئازاری 2107: سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسانهیچ گۆرانکاری بەسەردا نەهاتووەو وەک دوژمن مامەلە لە گەڵ پەیامنێران و وێنەگری کەناڵەکان دەکەن. 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی روماڵکردنی یاری نێوان بانەی نەورۆز و شێروانە لە یانەی کەمال سەلیمی شاری سلێمانی دا، هێزی چالاکییە مەدەنییەکان پەلاماری پەیامنێری وەرزشی KTV  دەدەن و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

هوشیار عەزیز بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی KTV لە ناو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سبێمانییەوە بە میترۆی راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ نەشمیل محمد پەیامنێری وەرزشیمان چووە بۆ روماڵکردنی یاری نێوان ئەو دوو تیپە بەڵام لە کاتی روماڵکردن و وێنەگرتن هێزی چالاکییە مەدەنییەکان رێگرییان لێ کردوە پاشان پەلاماردراوە سەری ئازاری پێگەیشتووە  جەخیکردەوە، " بۆ ماوەی زیاتر لە 5 کاتژمیِرە لە نەخۆشخانە بێ هۆشەو لە ژێر چاودیری پزیشکدایە"

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان ئیدانەی دەستدرێژی و تەندو تیژی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنوس نەشمیل محمد دەکات و رایدەگەیەنێت هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان هیچ گۆرانکاری بەسەردا نەهاتووەو وەک دوژمن مامەلە لە گەڵ پەیامنێراندا و وێنەگری کەناڵەکان دەکەن.
میترۆ بە دواداچوونی زیاتر بۆ رەوشی تەندروستی ئەو رۆژنامەنوسە دەکات  و قسە لەگەڵ شاهید حاڵی روداوەکە دەکات



PM:10:47:16/03/2017