لێدوانی برای ئەو ژنەی ڤیدیۆکەی بڵاوکرایەوە

برایەکی ئەو ژنەی کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکرایەوە لە لایەن مێردەکەیەوە و مێردەکەی دەڵێت "ئەم ژنەم حەوت جار سێکسم لەگەڵ کردووە خوێنی لێ نەهاتووە"، دەڵێت دۆخی دەروونی خوشکەکەی خراپە.

ح.م براى ژنه‌كه‌، به‌ كوردستان 24ی وتووە "له‌ رۆژى رووداوه‌كه‌وه‌ تا ئێستا بارى ده‌روونى خوشكه‌كه‌م تێكچووه‌ و داواشده‌كه‌م رێگرى بكرێت له‌ دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرته‌ ڤيديۆيه‌ و تكا ده‌كه‌ين هيچ كه‌س و ده‌زگايه‌ك له‌ باره‌يه‌وه‌ قسه‌ نه‌كات".

ڕاشیگەیاندووە تا ئێستا خوشكه‌كه‌م به‌ مافى ياسايى خۆى نه‌گه‌يشتووه‌ و ره‌دى ئيعتبارى بۆ نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ و مافى خوراوه‌.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نيگه‌رانن له‌و بڕياره‌ى دادگا و داواكارن سزاى توندى تاوانباران بدرێت.

هەروەها نه‌قيب شڤان ئيسماعيل به‌رپرسى نووسينگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان له‌ زاخۆ رايگه‌ياند، ئه‌و رووداوه‌ له‌ 20ى حوزه‌يرانى 2016 له‌ زاخۆ روويداوه‌ و له‌ شه‌وى بوكێنيدا كه‌سێك گومانى له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى بۆ درووستبووه‌ و دواتر له‌ به‌رده‌م كامێرادا توندوتيژى ده‌روونى دژى ئه‌و ژنه‌ ئه‌نجامده‌دات.

ڕاشیگەیاندووە رۆژێك له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرته‌ ڤيديۆيه‌، به‌دواداچوون كراوه‌ و تاوانباران ده‌ستگيركراوون و به‌ گوێره‌ى مادده‌ى 2ى ياساى ژماره‌ 6ى ساڵى 2008 به‌ ناوى ياساى خراپ به‌كارهێنانى مۆبايل بۆ ماوه‌ى ساڵێك هه‌ريه‌ك له‌ (ف.ص.ع) و (ع.ص.ى) له‌ لايه‌ن دادگاوه‌ حوكمدراوون و تا ئێستاش له‌ زينداندان.


لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە ماوەکەی نزیکەی یەک خولەک و نیوە تێیدا ژن و پیاوێک دەردەکەون کە وەک پیاوەکە باسی دەکات ماوەیەکی کەمە هاوسەرگیرییان کردووە، ئەو پیاوە دەڵێت "حەوت جار لەگەڵ ژنەکەم خەوتووم بەڵام خوێنی لێ نایەت (مەبەستی نەبوونی پەردەی کچێنییە)". هەروەها هەڕەشەی کوشتن لەو ژنە دەکات.

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناو زۆرینەی ئەوانەی بڵاویانکردووەتەوە، باس لە "قێزەونی و ناشرینی"ی کارەکە دەکەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوە بۆچوونێکی پیاوسالارانەی دواکەوتوانەیە.

بە گوێرەی هەندێک زانیاریش ئەو ڤیدیۆییە مێژووەکەی بۆ ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە و لە شاری زاخۆ ڕووداوەکە ڕوویداوە.

بەشێکی زۆری پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەکەن کە مەرج نییە خانمێک کە لە شەوی هاوسەرگیریدا "پەردەی کچێنی نەدڕا و خوێنی لێ نەهات، ئەوا پێشتر سێکسی کردبێت، بەڵکو هەندێک جۆری پەردە هەیە تا کاتی ئەوەی کە خانمەکە منداڵی ببێت نادڕێت".

ئەمە جگە لەوەی بەشیک لەوانەی کە دژایەتی ئەو گرتە ڤیدیۆییە دەکەن پێیان وایە پاساوی پەردەی کچێنی، بۆچوونێکی کۆنەپەرستانەیە و ئەو بابەتە بەهای نییە و ناکرێت هیچ خانمێک لەسەر نەبوونی پەردەی کچێنی سوکایەتی پێ بکرێت و هەروەها هەڕەشە و توندوتیژی بەرامبەر بنوێنرێت.



PM:08:55:19/03/2017