سەرباری رێگریەکان بەدەیان هەزار لە ئامەد نەورۆز دەکەن

سەرباری رێگرییەکانی حکومەتی ئاکەپەو دەستگیرکردنی نزیکەی دە هەزارو چالاکوان و دە پەرلەمانتار و بەدەیان سەرۆکی شارەوانی، ئەمڕۆش وەک ساڵانی رابردوو بەدەیان هەزار کورد لە ئامەد جەژنی نەورۆز دەکەن. 

دروشمی بەشدارابووانی ئاهەنگی نەورۆز " دروشمی ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد باشترین وەڵامە بۆ ئۆردوغان"، " ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی"و، دەیان دروشمی تر بەشداربووانی ئاهانگەکە دەیڵێنەوە. 

لە گۆڕەپانەکەدا سەدان هەزارکەس لە دژی ڕیفراندۆمی گۆڕینی دەستوری تورکیا بۆ سەرۆکایەتی دەنگیان هەڵبڕیوەو دەڵێن "نا" بۆ گۆڕینی سیسیتم لەلایەن ئاکەپەوەو داوای هەرچی زووە ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی دەکەن.
 
لە تەواوی وتارەکاندا داوای ئازادی بۆ دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ و گوڵتان کشاناک و تەواوی زیندانیانی سیاسی دەکرێت.
 
ماوەی دوو ساڵە حیزبی دەسەڵاتداری ئاک پارتی بەهەموو شێوازێکی سەربازی و ئەمنی دەستیان بە هەڵمەتێکی بەرفراوان کردووە لە دژی کوردو شێ‌رەکانی و سەرکردە سیاسیەکانی و چالاکوان و رۆژنامەنووسانی.  



PM:03:13:21/03/2017