ئەمشەو لە سەرتاسەری جیهاندا
ملیۆنان کەس بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کارەباکانیان دەکوژێننەوە.
ئەمڕۆ دەهەمین ساڵڕۆژی کاتژمێری زەوییە و تیایدا لەنزیکەی ١٧٠ وڵاتی
جیهانەوە بە ملیۆنان کەس گڵۆپ و ڕووناکییەکانیان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێننەوە.ئەمەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی گۆڕانی کەش و هەوایە.
ئەمساڵ ئەم باڵەخانانە لەو کاتژمێرەدا گڵۆپەکانیان
دەکوژێننەوە وەک لە سیدنی ئۆپێرا هاوس، هاربەر بریج، لونا پارک، بورجی خەلیفە، بیگ
بێن، بورجی ئیڤڵ و چەند شوێنێکی دیکە.
ساڵانەش ڕێکخراوە ژینگەییەکان لە هەرێمی کوردستانیش ئەنجام دەدرێت.