"نابێت چەکی ئەڵمانی لەململانێ ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بەکاربێت"
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕایگه‌یاند، نابێت ئه‌وچه‌كانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستانی ناردووه لە ململانێ ناوخۆییەکانی هەرێم بەکاربهێندرێت و دەبێت بۆ پاراستنی دیموکراتی و لەناوبردنی داعش به‌كاربێت.
ئه‌و وتانه‌ی کلاودیا ڕۆت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هاتووه له گه‌ڵ یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە تەلاری پەرلەمانی ئەڵمانیا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا، له كۆبوونه‌وه‌كه نیگه‌رانی خۆی له پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان، ده‌ربریووه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، کلاودیا ڕۆت وتوویه‌تی"خۆشحاڵم لە پەرلەمانی ئەڵمانیا پێشوازی لە سەرۆکی شەرعی پەرلەمانی کوردستان دەکەم، ئەڵمانیا هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات، دەیەوێت ناوچەکەتان ئارام بێت، نەک پشێوی و شەڕی تێدا بێت".
"نابێ ئەو چەکانە لە ململانێ ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێندرێت، دەبێت بۆ پاراستنی دیموکراتی و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش بێت"، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا وای وتووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه پرسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پەکخستنی پەرلەمان و پاراستنی پێکهاتە جیاوازەکان و چەند پرسێکی تری پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی کوردستان و ئەڵمانیا گفتوگۆی لەسەرکراوه.
لای خۆیه‌وه‌سەرۆکی پەرلەمانی كورستان، سوپاسی هاوکارییەکانی ئەڵمانیای کردووه بۆ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش.
یوسف محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو"چەکە ئەڵمانییه‌کان هۆکارێکی بەهێزبوون بۆ تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیا نابێ دوو دڵ بێ لە هاوکاری پێشمەرگەی کوردستان، چونکە ئارامی ناوچەکەی ئێمە پەیوەستە بە ئارامی ئەڵمانیا و ئەوروپاوە."
دلێر ماوەتی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی كوردستان و زیمەر ماتیاس سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
دووشه‌ممه‌ی رابردوو یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت.
PM:04:50:30/03/2017