رێكخراوی داعش، وێنه‌ی سه‌ربڕینی هاووڵاتییه‌كی قه‌ره‌ته‌په‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه رفاندوونی.
وەک پەیجەکانی داعش بڵاویان کردۆتەوە، ئه‌و هاووڵاتییه عه‌ره‌بی پارێزگای دیاله‌یه و ناوی "نزار ساڵح عه‌لی جاسم" و له باكووری پارێزگاكه رفێندراوه و دوێنێ ٤/٧ چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه دیمه‌نی سه‌ربڕینه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
کەناڵی كوردستان24 لە میانەی هەواڵێکدا لە زاری پەیامنێرەکەیەوە لە ناوچەکە رایگەیاندووە "شەوی 5-6ی نیسان چەکدارانی داعش لە گوندی لهێب عمر مەندان، لەسنووری شارە دێی قەرەتەپە 3 هاووڵاتیان رفاندووە بۆ شوێنیکی نادیار".
ماوەیەکە چەکدارانی داعش دەزەیان کردۆتە ناوچەکانی باکوری دیالەو لەم ماوەیەی رابردوودا چەندان چالاکیان ئەنجامداوە.