سیلینا
ماریا كچه كوردێكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، دواى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى
شاجوانى وڵاتى نه‌رویج و شاجوانى كیشوه‌ره‌كان له وڵاتى ئیكوادۆر به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى
جوانى روخسار ده‌كات له وڵاتى هندستان وه‌ك نوێنه‌رى كوردستان، ئەو
بۆ یەکەمجار وێنەیەکی خۆی بە جلی مەلەوە لە مەلەوانگەدا بڵاوکردەوە.
لە
پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سیلینا
ماریا کە دانیشتووی وڵاتی نەرویجە وێنەیەکی خۆی بە جلی مەلەوە بڵاوکردەوە.
سیلینا ماریا پێشتر
ڕایگەیاندبوو دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى رابردوو وه‌ك نوێنه‌رى كوردستان بڕیارمدا
ناوى خۆم له هه‌ڵبژاردنى (Face Of Beauty) تۆماربكه‌م
له چه‌ند رۆژى رابردوو بڕیاردرا له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانى فێستیڤاڵه‌كه‌وه وه‌ك
نوێنه‌رى كوردستان به‌شدارى ئه‌و كێبڕكییه بكه‌م له وڵاتى هندستان به به‌شدارى
نوێنه‌رى چه‌ندین وڵات، كه له مانگى ئه‌یلول ساز ده‌كرێت.
هەروەها وتبووشی بۆ
به‌شدارى كردن له‌و كێپڕكێیه هاوكارى بكه‌ن به سپۆنسه‌ر كردن و دابین
كردنى ئه‌و پێداویستیانه‌ى كه ده‌بێت بۆ به‌شدارى كردن له‌و هه‌ڵبژاردنه به‌كاربهێنێت
به‌تایبه‌تى جل و به‌رگى كوردى.
سیلینا ماریا له‌دایكبووى
ڕۆژهه‌لاتى كوردستانه، خاوه‌نى به‌شدارییه له هه‌ڵبژاردنى شاجوانى وڵاتى نه‌رویج
و هه‌ڵبژاردنى شاجوانى كیشوه‌كانى له وڵاتى ئیكوادۆر له ساڵى 2015،له
ئێستادا خوێندكاره و دانیشتووى وڵاتى نه‌رویجه.