پیاوێکی خێزاندار
دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی شەش ساڵ و لەسەر سکاڵای خێزانی کچەکەش،
پیاوەکە دەستگیرکراوە.
ڕۆژنامەەی ڕووداو لە
ڕاپۆرتێکیدا باس لە پیاوێک دەکات بە ناوی (ت) کە تەمەنی ٢٧ ساڵە و خێزاندارە و
پێشتر کرێکاری شارەوانی بووە و ئێستاش شۆفێری تەکسییە.
"ئیشی تاكسیم دەكرد،
نزیكەی كاژێر نۆی شەو بوو، بەڕێكەوت ئەو منداڵەم بینی دەچووە ماركێتێك. منیش
چاودێریم كرد تا هاتە دەرەوە و چووە كۆڵانێك، لە تاكسییەكەم دابەزیم و دەستم گرت و
خستمە نێو ئۆتۆمبێلەكە. ئینجا بردمە شوێنێكی چۆڵ و هەر لەناو ئۆتۆمبێلەكە
دەستدرێژیم كردە سەری". (ت) بەم شێوەیە چیرۆکی
دەستدرێژی کردنی دەگێڕێتەوە.
ئەو بەردەوام دەبێت لە باسکردنی ڕووداوەکە و
دەڵێت "لەپشتەوە چوومە لای، دەستگەمەم لەگەڵی
دەكرد، تەنانەت كە دەستم لێدەدا، هەندێك شوێنی بریندار بوو، منداڵەكە دووجار لەژێر
دەستم گریا و بە زمانی عەرەبی قسەی دەكرد، بەڵام من لەبەرئەوەی عەرەبی نازانم لێی
تێنەدەگەیشتم. 20 خولەك دەستدرێژیم كردە سەری تا كارەكەم تەواو كرد، دواتریش بردمەوە
ئەو شوێنەی سەرەتا لێیم هەڵگرتبوو، لە ئۆتۆمبێلەكە دامبەزاند و دەستم بە ئیش
كردەوە".
ئەو دەڵێت كە ئەوە
یەكەمجاری نییە دەستدرێژی دەكاتە سەر منداڵان. پێشتریش دەستدرێژی كردووەتە سەر
كوڕێكی دیكەی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان كە ئەویش تەمەنی 7 بۆ 8 ساڵان بووە. ڕوونی
دەکاتەوە "دوو مانگ لەمەوبەر كوڕێكی 7 ساڵان لە عەنكاوە دەستی لێڕاگرتم گوتی
بمبە بۆ كەسنەزان، منیش بردمە دووسایدی گەڕەكی لاوان و لەدواوە دەستدرێژیم كردە
سەری، دواتر پێنج هەزار دینارم دایە و رۆیشتم".
ئەو تەنها دەستدرێژی نەکردووەتە سەر مناڵان
بەڵکو وەک خۆی باسی دەکات لە ناوبازارەوە فێر بووە و دەڵێت "سەرەتا لەوەوە دەستم پێكرد، زۆر دەچوومە بازاڕی لەنگەی هەولێر،
دەستم لە جەستەی ئافرەتان دەدا و گێچەڵم پێدەكردن، ئەگەر ئافرەتێكم بەتەنیا لەسەر
شەقام ببینیبایە، لەدواوە دەستم لە جەستەی دەدا و هەڵدەهاتم".
ملازم هەڵگورد خالید،
ئەفسەری لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی عەنكاوە إوونیکردەوە "رۆژی 28/3/2017
دایك و باوكی منداڵەكە لەلای ئێمە سكاڵایان تۆمار كرد. ئێمەش بەدواداچوونمان كرد،
دوای هەفتەیەك لە رۆژی 6/4/2017 لەلایەن پۆلیسی بنكەی عەنكاوە توانیمان
تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەین. دوای دەستگیركردنیشی راستەوخۆ دانی بە هەموو
تاوانەكانیدا نا، كە دەستدرێژی كردووەتە سەر ئەم منداڵە. جگە لە دانپێدانانی خۆی
لەلای ئێمە و دادگا، گرتەی ڤیدیۆییشی هەیە، هەروەها لە سنووری بنكەی پۆلیسی
عەنكاوە گێچەڵی سێكسی بە چەند ئافرەتێك كردووە".